
ئه‌مڕۆ کاژمێر 2:45 به‌کاتی کوردستان به‌هێزترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی له‌نێوان مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسیی یه‌که‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر براوه‌ی ئه‌م یارییه ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزیمان بۆ ده‌رده‌خات.یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌فته‌یه‌کی ناخۆشی گوزه‌راند به‌هۆی پێکانی واین ڕۆنی هێرشبه‌ر و گۆڵکه‌ری یه‌که‌می یانه‌که‌ی له‌جه‌نگی ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایه‌رن میونشن و سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ڕۆنی له‌ویارییه‌دا،ئیڤیکا ئۆلیچ له‌دوا خوله‌کدا به‌تۆمارکردنی گۆڵێک تامی دۆڕاندنی پێ چێشتن.واین ڕۆنی به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌وه ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد داده‌بڕێت و له‌و نێوانه‌شدا یاری ئه‌مڕۆی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی به‌رامبه‌ر بایه‌رن میونشن له‌ده‌ست ده‌چێت و ڕه‌نگه له‌دێربی مانچسته‌ریش(به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی) نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا،هێشتا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چانسی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان و ئێستا پێشه‌نگی خولی ئینگلیزی گرتووه و ته‌نها پێنج یاری ماوه بۆ کۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵی خوله‌که.مانچسته‌ر یونایتد ئه‌مڕۆ له‌نێو ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانه‌ی چێڵسی ده‌کات و دۆڕاندنی له‌و یاریگایه‌دا سه‌خته و به‌یارمه‌تی هانده‌ره سهرشێتهکانیان ده‌توانن له‌و یارییه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی چێڵسی و ئه‌نچیلۆتیی ڕاهێنه‌ریان ده‌یانه‌وێت له‌م یارییه گرنگه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ده‌روازه‌یه‌ک بێت بۆیان،بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولی ئینگلیزی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ده‌رچوونه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌که‌یان به‌ده‌ستی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له قۆناغی 16 یانه‌یی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان.ئه‌نچیلۆتی که نه‌یتوانی له‌م وه‌رزه‌دا خه‌ونی ئیبراهیمۆڤیچی سه‌رۆکی یانه‌که‌ی بێنێته دی که به‌ده‌ستهێنانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپایه،ده‌یه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شکستهیدا خولی ئینگلیزی (یان هیچ نه‌بێت جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را)ـی بۆ به‌ده‌ستبهێنێت.
یانه‌ی چێڵسی دوای ده‌رچوونیان له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان تا هه‌فته‌یه‌ک دواتر کاریگه‌ری ئه‌و دۆڕاندنه‌یان هێشتا له‌سه‌ر لانهچووبوو و 1-1 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاکبێرن یه‌کسانبوون.به‌ڵام دواتر زۆر به به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه و له دوو یاریدا 12 گۆڵی تۆمارکرد(له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی 5-0 له پۆرتسمۆس و له‌ناو یاریگای خۆیدا 7-1 له ئه‌ستۆن ڤێلا) و پشکی شێر و هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و دوو بردنه‌وه‌یه به‌ر دیدییه درۆگبا و فرانک لامپارد و فلۆرێنت مالودا ده‌که‌وێت.ئه‌گه‌ر بتوانن له‌یاری ئه‌مڕۆیشدا له ئۆڵد ترافۆرد سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا ڕه‌نگه ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی خوله‌که.
دواین پێنج یاری هه‌ردوو یانه
بایه‌رن میونشن 2-1 مانچسته‌ر یونایتد (خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان)
بۆڵتۆن 0-4 مانچسته‌ر یونایتد (خولی ئینگلیزی)
مانچسته‌ر یونایتد 2-1 لیڤه‌رپووڵ (خولی ئینگلیزی)
مانچسته‌ر یونایتد 3-0 فوڵهام(خولی ئینگلیزی)
مانچسته‌ر یونایتد 4-0 میلان (خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان)
ـــــــ
چێڵسی 7-1 ئه‌ستۆن ڤێلا (خولی ئینگلیزی)
پۆرتسمۆس 0-5 چێڵسی(خولی ئینگلیزی)
بلاکبێرن 1-1 چێڵسی(خولی ئینگلیزی)
چێڵسی 0-1 ئه‌نته‌رمیلان (خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان)
چێڵسی 4-1 وێست هام (خولی ئینگلیزی)
ـــــــــــــــــــــــ
دوای هه‌واڵی پێکانه‌کانی هه‌ردوو یانه
مانچسته‌ر یونایتد
واین ڕۆنی به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌ی له‌یاری ڕابردووی یانه‌که‌ی له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایه‌رن میونشن تووشی هات ناتوانێت له‌م یارییه‌دا به‌شدار بێت و کاریگه‌رترین ئامادهنهبووهکانه.
هه‌روه‌ها مایکڵ ئۆین،ویس براون،ئه‌نده‌رسۆن و جۆن ئۆشێ پێکانی ماوه درێژه‌وه ڕه‌نگه تاکو کۆتایی وه‌رز نه‌گه‌ڕێنه‌وه.ته‌نها ئه‌مه‌ی دواینیان نه‌بێت که‌له پێکان گه‌ڕاوه‌ته‌وه،به‌ڵام مه‌شق و ڕاهێنانی تایبه‌تی پێده‌کرێت و تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌گه‌ری بانگهێشتکردنی هه‌یه.
یه‌کێکی دیکه لهپێکانه ماوه درێژه‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئۆین هارگرێفس ـه،ئه‌و یاریزانه زیاتر له 18 مانگه به‌ده‌ست پێکانه‌وه ده‌ناڵێنێت و چاوهڕواندهکرێت به‌مزوانه بگه‌ڕێته‌وه،هه‌رچه‌نده سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه هارگرێفس یاخود ئۆشێ یه‌کێکیان بانگهێشت بکات بۆ دانیشتن له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گه‌کان.
چێڵسی
درۆگبا تیشکی سه‌وزی بۆ به‌شداریکردن له‌م یارییه‌دا بۆ هه‌ڵکراوه،پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌دوا یاریی یانه‌که‌ی که 7-1 له‌یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلایان برده‌وه یاری بکات.چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای ئه‌نجامدانی دوو یه‌که‌ی مه‌شق پێش یارییه‌که،به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی یاری بکات.بالاک ـیش به‌هۆی ته‌واو ئاماده‌نه‌بوونیه‌وه،ڕه‌نگه نه‌توانێت له‌سه‌ره‌تای یارییه‌که‌وه یاری بکات.
لیستی یاریزانه پێکراوه ماوه درێژه‌کانی یانه‌ی چێڵسی زۆر کاریگه‌ره و ڕێگه به ئه‌نچیلۆتی نادات هه‌ڵبژاردنی ته‌کتیکی جیاواز بکات به‌هۆی پێکانی مایکڵ ئیسیان،ئه‌شڵی کۆڵ،ڕیکاردۆ کارڤالهۆ،جۆسێ بۆسینگوا،هیچیان ئاماده نین و هه‌روه‌ها پرانسیلاڤ ئیڤانۆڤیچ ـیش به‌هۆی ئازار له کڵاوه‌ی ئه‌ژنۆیدا له‌م یارییه‌دا ناتوانێت به‌شداربێت.
کاریگه‌رترین یاریزانه‌کان له هه‌ردوو یانه
مانچسته‌ر یونایتد
به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی واین ڕۆنی ـیه‌وه له‌و یارییه‌دا به‌هۆی پێکان،دیمیتار بیرباتۆڤی بولگاری به‌ته‌نها پێشڕه‌وی هێڵی هێرشبردنی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌کات.هه‌رچه‌نده هێرشبه‌ره بولگارییه‌که تاکو ئێستا مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی فێرگسۆن و هانده‌رانی یانه‌که‌ی نییه و نه‌یتوانیوه به‌هه‌مان ئه‌و ئاسته ده‌ربکه‌وێت که له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تۆتنهام هه‌یبوو.به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه براوه‌ی یاری ئه‌مڕۆ ئاست و توانای بێرباتۆڤ و ڕاده‌ی متمانه پێ به‌ستنی دیاری ده‌کات.
چێڵسی
بێگومان ئاماده‌بوونی دیدییه درۆگبا بۆ یانه‌ی چێڵسی زۆر گرنگه و وره‌ی یاریزانه‌کانیان به‌رز ڕاده‌گرێت.چونکه ده‌توانێت به‌سه‌رکه‌وتووی هه‌موو ئه‌رکه‌کانی به‌جێبهێنێت و یاریی کردنی له‌سه‌ره‌تایی یارییه‌که‌وه بۆ یانه له‌نده‌نییه‌که گرنگ ده‌بێت.به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت فلۆرێنت مالودا سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی سه‌ره‌کی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی مانچسته‌ر.مالودای فه‌ڕه‌نسی له‌م وه‌رزه‌دا 13 گۆڵی له‌هه‌موو خوله‌کان تۆمارکردووه(11 گۆڵی له‌خولی ئینگلیزییدا تۆمارکردووه) و له‌م یارییه‌دا ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت.
لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراوی هه‌ردوو یانه
مانچسته‌ر یونایتد
ڤانده‌رسار،فۆسته‌ر،کۆزچاک-گۆڵپارێزان
ئیڤرا،ڤیدیچ،فردیناند،ڕافائێل دا سیلڤا،گاری نێڤڵ،جۆن ئۆشێ،فابیۆ دا سیلڤا-هێڵی به‌رگری
مایکڵ کارێک،دارین فلێچه‌ر،ڕایان گیگز،ئه‌نتۆنیۆ ڤالنسیا،نانی،سکۆڵز،پارک جی سۆنگ،ئۆین هارگرێفس،گیپسۆن-هێڵی ناوه‌ند
دیمیتار بێرباتۆڤ،فریدریک ماکیدا،ئۆبێرتان،دیۆف-هێرشبه‌ران
چێڵسی
پیته‌ر چیک،هیلاریۆ،تێرنبۆڵ-گۆڵپارێزان
جۆن تێری،ئه‌لێکس،جولیانۆ پیلێتی،پاولۆ فێرێرا،جیفری برۆما،ڤان ئه‌نهۆڵت،یۆری زێرکۆڤ-هێڵی به‌رگری
فرانک لامپارد،مایکڵ بالاک،ئۆبی میکێل،نیمانیا ماتیچ،جۆی کۆڵ،مالودا،دیکۆ-هێڵی ناوه‌ند
دیدییه درۆگبا،بیلال ئه‌نێلکا،گایل کاکۆتا،فابیۆ بۆرینی،ساڵۆمۆن کالو-هێرشبه‌ران
پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌ردوو یانه
مانچسته‌ر یونایتد
4-2-31
ڤان ده‌ر سار
ئیڤرا – ڤیدیچ – فردیناند – نێڤڵ
کاریک – فلێچه‌ر
نانی – گیگز – ڤالنسیا
بێرباتۆڤ
چێڵسی
4-2-3-1
پیته‌ر چیک
زێرکۆڤ – تێری – ئه‌لێکس – فێرێرا
میکێل – لامپارد
مالودا – دیکۆ – جۆی کۆڵ
درۆگبا